بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەش لەکاتێکدایە، نەدیم زەهاوی وەزیری دارایی و ٥٣ بەرپرسی دیکەی حکوومەتەکەی جۆنسن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە تا ئێستا و بۆریس جۆنسن لە قەیرانێکی قووڵدایە.
زەهاوی لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لەپێناو وڵاتەکە و ئەو ئەرکانەی پێی دەسپێردرێن بەڵام داوا لە جۆنسن دەکات دەست لە کار بکێشێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک داوای لێکراوە پۆستەکە وەربگرێت، ئەو لە وەفاداری خۆیەوە بۆ وڵاتەکە ئەو کارەی کردووە نەوەک بۆ پیاوێک و یەک رێگە هەیە کە خزمەتی هاوڵاتیان و راستکرنەوەی هەڵيکانە و ئەگەر بزانێت ئەو کارە ناکرێت دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.
ناوبراو دەشڵێت: "پێویست بوو جۆنسن گوێی لە هاوڕێ ٣٠ ساڵەکەی بگرتایە و دڵم شکاوە کە گوێ بۆ نەگرتم و لە نزیک ئەوەیە هەموو شتێک لەدەست بدات لە کۆتا خولەکەکاندا."
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی نەدیم زەهاوی و وەزیری نوێی پەروەردە و فێرکردن، کە تەنیا یەک رۆژ لەمەو بەر پۆستەکەیان وەرگرت لەدوای کشانەوەی وەزیرەکانی پێش خۆیان، لە ئێستادا جۆنسن لە قەیراندایە و چاوەڕێ دەکرێت دەست لە کار بکێشێتەوە.
Your Comment