پاش چەندین ساڵ لە ئەو شوێنە کە شەهید سەردار سولەیمانی و مام جەلال کۆ دەبوونەوە جێگرەوەکانیان جارێکی تر کۆبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، وێڕای ئاماژە بەوەی کە پاش دەیان ساڵ جێگرەوەکانی مام جەلال و شەهید جەنڕاڵ قاسم سولەیمانی لە ته‌وێڵه‌ کۆبوونەوە، ئاشکرای کرد کە لەو دیدارەدا بڕیاری گرینگ دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ فه‌ره‌یدون له‌ تویته‌ر و فه‌یسبووکی خۆی له‌ پۆستێکدا نووسیویه‌تی: تـەوێڵە.. ناوەندی بڕیار و یەکلایکردنەوەی کێشمەکێشە گەورەکـان. بۆڵ برێمەر حـاکمی مەدەنی عێراق لە کتێبی یادەوەریەکانی (ساڵێکم لە عێراق بەڕێکرد)، باس لە تەوێڵە دەکات؛ ئەو شوێنەیە کە زۆربەی کاتەکان سەرۆک مام جەلال تێدا لەگەڵ جەنڕاڵ قاسم سولەیمانی کۆ دەبووەوە، دەیان ساڵ تێ پەڕی و جێگرەوەکانی هەردوو ڕەوانشاد لە تەوێڵـە جارێکی تر کۆبوونەوە.

ئاسۆ فه‌ره‌یدون ده‌ڵێت: دیداری تـەوێڵە بڕیاری گرنگی تێدا بوو. دوای ڕۆژانی جەژن دۆخی سیاسی سوپرایزی تێدا دەبێت.

ئه‌م تویته‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، ده‌نگۆی کۆبونه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی و به‌رپرسێکی باڵای ئێران له‌ باخه‌که‌ی جه‌میل هه‌ورامی له‌ ته‌وێڵه‌ بڵاو بوه‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌کان بێت گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتوو هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆک کۆمار کراوه‌.

News Code 6331

Your Comment

You are replying to: .
captcha