بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رایگەیاند: ئەو بڕە پارانەی لە چوارچێوەی خەرجکرنی 12%ى بودجە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە لە چەند مانگی رابردوودا، لەسەر بنەمای ئەوە بووە کە هەرێمی کوردستان، پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نەوتییەکان بۆ حکوومەتی فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە نادرنی داهاتەکانی، بۆیە ناردنی بڕی 200 ملیارە مانگانەکە بۆ هەرێم بەردەوام نابێت، ئەگەرداهاتە نەوتییەکان رادەست نەکات.
لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمیشەوە، وەزیری دارایی عێراق دەڵێت: گەرچی بە روونی وتوویانە ئەو نەوتە هی هەرێمی کوردستانە، بەڵام لەسەر بنەمای شیکردنەوە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، نایاساییە و حکوومەتی هەرێم مافی ئەوەی نییە بەو شێوەیە مامەڵەی پێوە بکات.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم بە نایاسایی وەسف دەکات و رایدەگەیەنێت ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام نابێت.
News Code 6235
Your Comment