هێزە عێراقییەکان قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاینیان لەدژی داعش دەستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی کێوماڵکردنی بنکە و حەشارگەی داعش لە شەوی رابردوەوە هێزە عێراقییەکان دەستیان بە قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە: "شەوی رابردوو بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، کەتێیدا چەند هێزێکی سەر بە وسوپای عێراق و حەشدی شەعبی و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی (سەڵاحەدین، سامەرا، دیالە) و قۆناغی سێیەمی ئیرادەی پۆڵایین، بەمەبەستی پشکنینی ناوچەکانی حاوی عەزیم لە پارێزگای دیالە دەستیپێکرد".

روونیشی کردوەتەوە، "لەهەمان کاتدا ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەش لەنێوان سوپا و حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی باکوری میقدادیە و حەوزی رووباری دیالە بەڕێوەچوو، هەردوو ئۆپراسیۆنەکەش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە".

ئاشکراشی کردوە، "لە کۆی دوو ئۆپراسیۆنەکەدا، دوو بۆمبی چێندراو و یەک پشتێنی بۆمبڕێکراو و سێ ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێک و پێنج مەخزەنی فیشەک دەستیان بەسەرداگیراوە".

News Code 6220

Your Comment

You are replying to: .
captcha