بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکرده‌وه: بە مەبەستی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی-ی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: "ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی لە پەرلەمانی کوردستان به‌بێ ناوهێنانى کاندیدى حزبه‌که‌ى ئاشکرای کرد، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا کە چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی چوارشەممە بێت، متمانە بەوەزیری نوێی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم دەدات.
که‌مال ئه‌تروشی:
ساڵی 1955 له‌دایکبووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسه له کۆلێژی زانستی زانکۆی به‌غدا له‌ساڵی 1975، هه‌روه‌ها له‌کۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانیی عێراق کاری کردووه تا ساڵی 1985، دواتر چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له قه‌ته‌ر خوێندنی ماسته‌ری له زانکۆیه‌کی فه‌ره‌نسی له بوارى جیۆفیزیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ته‌واو کردوه.
ئه‌تروشى له‌ساڵی 1991 بڕوانامه‌ی دکتۆرای له بواری دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ده‌ست هێناوه، دواتریش بووه‌ته ڕاوێژکار له ئاژانسی که‌نه‌دی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌ره‌پێدان له پڕۆژه‌کانی ئه‌فریقیا، له‌ساڵی 2005یشه‌وه وه‌ک جیۆفیزیا له‌کۆمپانیای نه‌وتی کوه‌یت ده‌ستی به‌کارکردن کردووه که توانیویه‌تی چه‌ندین ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌کاربهێنێت که یه‌که‌مجار بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌کارهێندرابێت.
که‌مال ئه‌تروشی له کۆمپانیای پترۆناس-ی مالیزی کاری کردووه، ئێستاش له کۆمپانیای به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی تۆتاڵ وه‌ک ڕاوێژکاری پێشکه‌وتوو کارده‌کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment