مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا

بەشی عێراق و ۆەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

له ‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و مه‌سرووربارزانى، جگه‌ له‌ ئاماده‌بوونى قوبادتاڵه‌بانى و ژماره‌یه‌ک وه‌زیرى پارتى دیموکراتى کوردستان هه‌ریه‌که‌ له‌ مه‌حموود محمد ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و ده‌رباز کۆسره‌ت و ڕزگار عه‌لى ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئاماده‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوون.

کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە دۆخی سلێمانی و ناڕەزایەتیەکانی یەکێتی لە خزمەتگوزارییەکانی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە.

ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسروور بارزانیە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کە کێشەکانی پارتی و یەکێتی هەم لەسەر ئاستی حزب، هەم لەسەر ئاستی حکوومەت ڕووی لە هەڵکشان کرد.

News Code 6185

Your Comment

You are replying to: .
captcha