لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، ئامادەین نەرمی بنوێنین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، ئامادەین نەرمی بنوێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر بابەتی یەکبازنەیی و فرەبازنەیی ببێتە بەربەستی سەرەکیی ئەنجامدانی هەڵبژادن، پارتی ئامادەیە نەرمی بنوێنێ و بە چوار بازنەیی رازی دەبێت.

لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم هۆشیار سیوەیلی گوتی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گرنگە و چاوەڕێدەکرێ لایەنەکان بگەنە خاڵی هاوبەش و زەمینەیەکی لەبار بۆ رێککەوتن بێتەئاراوە.

News Code 6170

Your Comment

You are replying to: .
captcha