بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی بە تەلەفۆن گفتوگۆمان دەربارەی هێرشی دڕۆنی ئەمشەو بۆ سەر خەڵکی سیڤلی هەولێر کرد. هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا ھەیە بۆ بهرهنگاربوونهوهی کەس و گرووپە تاوانبارەکان".
ئاماژەی بەوەش کردوە: "ئێمە پێکەوە کار دەکەین بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەمشەو".
Your Comment