وەزیری ناوخۆی عێراق: وڵاتەکەمان نابێتە شوێنێک بۆ پەلاماردان و هێرش کردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێراندا ڕایگەیاند ڕێگا نادەین ئاسایشی وڵاتانی دراوسێمان لە خاکی عێراقەوە هەڕەشەی بکەوێتە سەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەروەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراقدا خۆشحاڵی خۆی لە بەرەوپێش چوونی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەربڕی و هیوای خواست بە بەشداریی هەموو ڕەوت و گرووپە سیاسییەکانی عێراق حکوومەتی نوێ پێک بهێنرێت.

وەزیری دەروەی ئێران لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەشی تیرۆر و ڕاگرتنی دیاردەی خۆڵبارین و هەڵگرتنی ڕێکارەکانی هاتوچۆ بەتایبەت لە ڕێوڕەسمی ئەربەعیندا لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی دا بە پێوەندییە مێژووییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق و ڕایگەیاند شەهید بوونی هاوکاتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئەو پەڕی پێوەندییە ستراتێژیکەکانی نێوانمان دەردەخات.

لای خۆیەوە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی نابێتە شوێنێک بۆ پەلاماردان و هێرش کردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.

News Code 6156

Your Comment

You are replying to: .
captcha