بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لەسەر پرسی نووسینەوەی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە و بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوە،هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ده‌ست به ئاماده‌کاری یاسایی بکرێت.
هەروەها ڕایانگەیاند، پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک دوو پرسی نیشتیمانی پێویستییان به گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی گشتگیر.
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بڕیاریان دا، کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت بۆ گفتوگرکردن لەسەر پرسەکانی نێوانیان.
Your Comment