نێچیرڤان بارزانی: ڕێگه‌ به‌ هيچ هه‌وڵێک نادرێت بۆ سنووردار کردنى مافی پێکهاته‌کان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌کانى پێکهاته‌کان و په‌رله‌مانتا‌ران و نوێنه‌رانيان کۆبووه‌وه‌ و رایگەیاند، ڕێگه‌ به‌ هيچ هه‌وڵێک بۆ سنووردارکردنى مافه‌کانى پێکهاته‌کان نادرێت له‌ پرسى هه‌ڵبژاردن.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتى هەرێم له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌رانى پێکهاته‌کان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له‌ مافه‌کانيان خسته‌ ڕوو کە جه‌ختيان له‌ گرنگيى ڕۆڵ و پشتگيری نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێم کرده‌وه‌ بۆ پاراستنى مافه‌کانيان و ڕێزگرتن له‌ بيروبۆچوون و تێڕوانينان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى که‌ په‌يوه‌ندييان به‌ مافه‌کانى ئه‌وانه‌وه‌ هه‌يه‌.‌

نچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييه‌ک بۆ مافه‌کانى پێکهاته‌کان و پاراستنيان، جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێکهاته‌کان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچوون و بڕياره‌کانيان ڕێزلێگيراو بن.

هه‌روه‌ها سەرۆکى هەرێم دڵنيایکردنه‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ به‌ هيچ هه‌وڵێک بۆ سنووردارکردنى مافه‌کانى پێکهاته‌کان نادرێت به‌تايبه‌تى له‌ پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رايه‌تيکردنياندا له‌ په‌رله‌مان و دامه‌رزاوه‌کانى ديکه‌ى هه‌رێمى کوردستان، به‌ پێچه‌وانه‌وە تا له‌ توانادايه‌ ده‌بێ گرنگيى زياتر به‌ مافه‌کانيان بدرێت.

News Code 6146

Your Comment

You are replying to: .
captcha