بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بارەی نیازی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ دەڵێت: "ئومێدەوارین ئەنقەرە خۆی بەدووربگرێت لەو کارانەی کە دەکرێت ببنە هۆی تێکچوونێکی مەترسیداری ئەو دۆخە هەستیار و زەحمەتەی لە سووریا هەیە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوتیشی: "جووڵەیەکی لەو جۆرە، بێ هەبوونی رەزامەندیی حکوومەتی رەوای کۆماری عەرەبیی سووریا، دەبێتە پێشێلکارییەکی راستەوخۆی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان".
شایانی باسە پێشتر ئەمریکاش هۆشداریی بە تورکیا داوە لەوەی کە هەر هێرشێک دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی، خراپتربوونی دۆخی مرۆیی و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر سەربازە ئەمریکییەکان.
Your Comment