بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی سکاڵایەکی عودەی عەواد پەرلەمانتاری عێراقی دایەوە و رایگەیاند: "مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراق ڕێگەی پێدراوە و سکاڵاکەی ئەو پەرلەمانتارە بەتاڵە".
پێشتر ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵایەکەیدا داوای لە دادگای فیدراڵی عێراق کردبوو، ڕوونکردنەوە بدات لەسەر دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێ کردن و دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دژ بە دەستور و یاساکانى عێراقن".
Your Comment