دادگای فیدراڵی عێراق تانەیەک لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری لەسەر تانەی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى سادقوون لە پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە کە تیایدا هەڕەشەی  لە قەوارەى هەرێمی کوردستان کردبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی سکاڵایەکی عودەی عەواد پەرلەمانتاری عێراقی دایەوە و رایگەیاند: "مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراق ڕێگەی پێدراوە و سکاڵاکەی ئەو پەرلەمانتارە بەتاڵە".

پێشتر ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵایەکەیدا داوای لە دادگای فیدراڵی عێراق کردبوو، ڕوونکردنەوە بدات لەسەر دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێ کردن و دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دژ بە دەستور و یاساکانى عێراقن".

News Code 6053

Your Comment

You are replying to: .
captcha