کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان: ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی هەنگاوێکی گرینگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگه‌یاند، ده‌ستخۆشی له‌ یه‌کێتی و پارتی ده‌که‌ن بۆ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی نێوانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆبەرت پاڵەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: باوه‌ڕیان وایه‌ ئازادی راده‌ربڕین بۆ ژیانی مه‌ده‌نی هاوڵاتیان زۆر پێویسته‌ و گرنگه‌، چوونکه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هه‌بوونی خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌وێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ ده‌ستخۆشی له‌ یه‌کێتی و پارتی ده‌که‌ن بۆ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی نێوانیان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و کۆبونه‌وانه‌ش که‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر باسی له‌وه‌ش کرد، "یه‌کگرتوویی کورد یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان هه‌م لێره‌ و هه‌م له‌ به‌غدا، پێمانوایه‌ ده‌بێت سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان په‌ره‌یپێبدرێت، چونکه‌ ده‌کرێت شکستهێنان له‌ دامه‌زراندنی لایه‌نێکی به‌ڕێوه‌بردن له‌م کاته‌دا ببێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری و ده‌کرێت وه‌ک هه‌نگاوێکی نائومێدکه‌ر ببینرێت له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که‌ پاییزی رابردو ده‌نگیاندا، هانی هه‌موو پارته‌کانی عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌ خێرایی حکوومه‌تێکی نوێ پێکبهێنن".

News Code 6030

Your Comment

You are replying to: .
captcha