بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا بە تایبەتی هەماهەنگیی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.
News Code 6001
Your Comment