نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بێ‌ ئاگابوونی خۆی لەسەردانی شاندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ تاران ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، وتی: ئەم جۆرە سەردانە سێ مانگ یاخود چوار مانگ جارێک به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێن و خۆیشی لە ڕێگای میدیاکانەوە ئاگادرا بووە.

کوردپرێس: نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ خه‌ندان-ی رایگه‌یاندووە له ‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بیستوومه‌ که‌ شاندێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووه‌ و رێکه‌وتنێکی ئه‌منی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران واژۆ کردووه‌.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا رووده‌ده‌ن، ئه‌و شانده‌ ئه‌منیه‌شی باس ده‌کرێت له‌ ئێران رێکه‌وتنێکی واژۆ کردووه‌، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له‌ هه‌ولێر هه‌مان شاند له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی کردوه‌، سێ مانگ یاخود چوار مانگ جارێک ئه‌و جۆره‌ کۆبونه‌وانه‌ به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێن"

نازم ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئێستا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ناوچه‌که‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت شه‌ڕی په‌که‌که‌ و تورکیا و جموجۆڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی دیکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، کۆبونه‌وه‌ی ئه‌منی به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێت".

سه‌باره‌ت به ‌ئاگاداری و رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌که‌ و رێکه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌که‌یان، نازم ده‌باغ ئاشکرای کرد: "په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ئه‌نجام نادرێن، به‌ڵکو هه‌ر شتێک پێویست بێت راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی کونسوڵخانه‌کانی ئێران له‌ پارێزگاکانی هه‌رێم کاره‌کان ئه‌نجام ده‌درێن".

له‌لای خۆشیه‌وه‌، سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر رۆژنامه‌نووسی نزیک له ‌یه‌کێتی له‌ وتارێکدا نووسیویه‌تی: " له‌م یه‌ک دو رۆژه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و کاندیدی سه‌رۆک کۆمار به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ردانی تارانی کردووه‌، له‌ به‌شێک له ‌کۆبوونه‌وه‌کان چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش به‌شداربوون، ئه‌و سه‌ردانه‌ش بۆ دو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بووه‌ یه‌کێکیان ئه‌منی بووه‌، ئه‌وی دیکه‌یان په‌یوه‌ندی به‌پرسی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌بوه‌و په‌یام و نامه‌یه‌کی پارتی پێبوه‌".

راشیگه‌یاندووه‌: "به‌و سه‌ردانه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ ئێران و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێده‌چێت پارتی گه‌ڕێک دانوستان له‌ناوخۆو له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌ستپێبکات، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق".

News Code 6000

Your Comment

You are replying to: .
captcha