داهاتەکانی سلێمانی بۆ خەزێنه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان، باس له‌ گرفتی داهاتی سلێمانی ده‌کات و ده‌ڵێ هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی سلێمانییه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارا دڵشاد چاوشلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ باسنیووزی راگه‌یاندووە: روون و ئاشکرایە داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆتە هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچه‌خۆران، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەو داهاتە، دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچە و خزمەتگوزارییه‌کان، لایەنی سەرە کی که‌ به‌رپرسیاری یه‌که‌مه،‌ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌.

سارا دڵشاد چاوشلی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ناکرێت داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌به‌راوردی ئه‌و کاتانه‌ی که‌ کۆرۆنا بڵاو بووبووه‌وه‌،‌ ئیستا که‌متری کردبێت، ئیستا سلێمانی داهاتی هه‌یه‌ و زۆریشه‌، به‌س ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، ئه‌وه‌ش هۆکاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوکه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و شاره‌ نه‌کات، له‌ سلێمانی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو داهات به‌فیڕۆ ده‌چێت، وه‌ک پێویست ئاماری دروست و راست نادرێت به‌ حکوومه‌ت، له‌ سنووری مه‌رزه‌کان قاچاخچیه‌تی ده‌کرێت.

دووپاتیشی کرده‌وه‌: داهاتی ناوخۆی سلێمانی زۆر زۆره،‌ به‌س بۆچی به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌کرێت؟ ئه‌مه‌ ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی له‌سه‌ر بکرێت و ده‌بێت دیوانی چاودێریی دارایی بێته‌ سه‌رخه‌ت.

News Code 5984

Your Comment

You are replying to: .
captcha