بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان کۆبۆوه، بهگوێرهى ئهوهى ڕاگهیهنرابوو، هەرچەندە بڕیاربوو لەکۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەشداربن، بەڵام شێوازی کۆبوونەوەکە گۆڕدرا بۆ کۆبوونەوەیەکی بچووکترو تەنها ئەندامانی دەستەی کارگێڕییو بافڵ تاڵەبانی ئامادەبوونو وەڵامی یەکێتییان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تاوتوێ کردووە.
میدیاى پارتى لهزارى سەرچاوەیەکی باڵاى یەکێتیهوه ئاشكرایكردووه، دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی بڕیاریداوەو ئامادەیە پێشوازی لەهەر شاندێکی پارتی بکات کە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان یەکێتیو پارتیو پرسە هەستیارەکانی هەرێمی کوردستانو عێراق سەردانیان بکەن".
سەرچاوە باڵاكهى یهكێتى باسى لهوهشكردووه، دهرگامان واڵایە و بە ئەرێنی وەڵامی پارتیان داوەتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەماوەیەکی نزیکدا.
ئهوهشى نهشاردۆتهوه: "بەڵام بەڕوونی ئهوهمان بهپارتى وتووه، یەکێتی وەکو دوو مەلەفی جیاواز مامەڵە لەگەڵ پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و پرسی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات، واته وەک یەک بابەتی گفتوگۆ قسەیان لەسەرناکات، بەڵکوو بەجیا دەبێت باس بکرێن".
Your Comment