بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجی حهمه بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ دەنگی ئەمریکا وتوویهتى: "یەکێتی مەرجی هەیە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاندا".
ناوبراو باسى لهوهش كردووه، "هەروەها دروستکردنی تۆماری دانگدەرانی تایبەت بە کۆتاکان لەمەرجە سەرەکییەکانی بەشداریکردنمانە لە هەڵبژاردن".
لهبهرامبهریشدا خەسرە و گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی وهڵامى یهكێتى دهداتهوه و دهڵێت: "هیچ لایەنێک بۆی نییە تاکلایەنە بڕیار لەسەر ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بدات و تەحەکوم بە هەڵبژاردنەکانەوە بکات".
پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردنیش ئاماژه بهوهدهكات، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستییەکی لەپێشینەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
ئارام جەمال لە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن دەڵێت: "نیەتی باش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەوەیە پێش هەموو شتێک یاسای هەڵبژاردن نەک هەر هەمواربکرێتەوە، بەڵکوو بە یاسایەکی نوێوە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجامبدرێت".
Your Comment