لێدوانەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانیی دژ بە یەکتر توندتر بووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەگەڵ نزیکبوونەوە لەوادەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان؛ لێدوانه‌كان له‌نێوان یه‌كێتى‌ و پارتى توندتر ده‌بنه‌وه‌ و یه‌كێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رج به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌ و پارتیش وه‌ڵامێكى توند ده‌داته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجی حه‌مه‌ بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ دەنگی ئەمریکا وتوویه‌تى: "یەکێتی مەرجی هەیە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاندا".

ناوبراو باسى له‌وه‌ش كردووه‌، "هەروەها دروستکردنی تۆماری دانگدەرانی تایبەت بە کۆتاکان لەمەرجە سەرەکییەکانی بەشداریکردنمانە لە هەڵبژاردن".

له‌به‌رامبه‌ریشدا خەسرە و گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی وه‌ڵامى یه‌كێتى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "هیچ لایەنێک بۆی نییە تاکلایەنە بڕیار لەسەر ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بدات ‌و تەحەکوم بە هەڵبژاردنەکانەوە بکات".

پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردنیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستییەکی لەپێشینەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک ‌و بێگەرد.

ئارام جەمال لە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن دەڵێت: "نیەتی باش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەوەیە پێش هەموو شتێک یاسای هەڵبژاردن نەک هەر هەمواربکرێتەوە، بەڵکوو بە یاسایەکی نوێوە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجامبدرێت".

News Code 5955

Your Comment

You are replying to: .
captcha