بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "له نزیکترین کاتدا تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به فه‌رمى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌داته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیش له‌باره‌ى یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى کوردستان، ناوبراو دووپاتیکرده‌وه، هه‌ڵوێستى هه‌ر چوار سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕوونه و پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه.
بۆ مامه‌ڵه‌کردنیش له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیى عێراق، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاره‌که‌ى ساڵى 2019 دادگاى باڵاى فیدراڵى به نمونه هێنایه‌وه و رایگه‌یاند: که ئه‌و دادگایه بڕیارێکى بۆ پێناسه‌کردنى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 و پابه‌ند کردنى حکوومه‌تى فیدراڵ به جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌یه ده‌رکردووه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌کراوه و هیچ به‌دواداچوونێکیش له‌لایه‌ن هیچ داموده‌زگایه‌که‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌کراوه.
Your Comment