بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس نەورۆڵی لە لێدوانێکی میدیاییدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەدوو ئیدارەیی دەکەن ڕایگه‌یاند، "ئەوانەی بازاڕ بۆ دوو ئیدارەی دروست دەکەن، لەبیرکردنەوەیەکی هەڵەدا دەژین".
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا نەورۆڵی وتویهتى: "ئەم وڵاتە موڵکی حزب یان شەخسێک نییە تاوه‌کوو وەک کێکی بۆنەکان لەتی بکەن، چوونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خوێنی ئەو شەهیدانەیە کە خۆیانیان لەپێناودا بەختکرد، هی ئەوانەیە بەگیانێکی شۆڕشگێڕانەوە بۆی جەنگانو لە داهاتووشدا بۆی دەجەنگن، بۆیە هەر هێزێک کار بۆ دوو ئیدارەیی و لاوازکردنی ئەم هەرێمە بکات بەر نەفرەت دەکەوێت".
وتەبێژی پارتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەشڵێت: "پارتی پێیوایە دوو ئیدارەیی هەنگاونانە بۆ دواوه و پاشەکشەیەکی گەورەیە، بۆیە لەژێر هیچ پاساوێکدا باوەڕی پێی نییە".
وه‌کوو فارس نه‌ورۆڵى ئاماژه‌ى پێکردووه، "پارتی باوەڕی بەتۆکمەکردن و خزمەت کردنی ئەم هەرێمە هەیە لەزاخۆوە تا خانەقین و هەمیشە هەوڵیداوە ئاسەواری دوو ئیدارەیی بسڕێتەوە".
لێدوانى وته‌بێژى فه‌رمى پارتى له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌کاتێکدایه، ڕۆژى 21ى ئه‌م مانگه، ئاری هه‌رسین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى بۆ میدیاى فه‌رمى حزبه‌که‌ى ڕایگه‌یاند: "دنیا کاول نابێت و ئه‌مه خیانه‌تی نیشتمانی نییه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته بێت و بۆ مێژوو تۆماربێت، ئه‌مه‌ی له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌کرێت هیچ ڕۆڵێکی پارتی تێدا نییه، چونکه پارتی ده‌سه‌ڵاتی نییه، من ده‌زانم هه‌ندێک هه‌ڤاڵانی پارتی له‌م ڕایه له‌گه‌ڵم نین، به‌ڵام ئاساییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازایه‌تییه بده‌ینه خۆمان به‌جددی بیکه‌ین، ئێستا شوێنه‌واری دوو ئیداری به‌ته‌واوی دیاره".
Your Comment