بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینى 22ى نیسانى 2022، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا کوژرانى دوو چەکدارى رێکخراوى داعشی راگەیاند لە ناوچەى عەیس لە خۆرهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدین.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەکانى فیدراڵى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق شوێنى ئەو چەکدارانەى داعشی دیاریکردووە و بە هاوئاهەنگى لەگەڵ شانەى بەئامانجگرتنى سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و لە رێگەى فڕۆکەوە ئەو پێگەیەیان بۆردوومان کردووە، کە چەکدارەکانى داعشى لێ بووە.
لەماوەى کەمتر لە 24 کاژێردا ئەوە دووەمجارە فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق، چەکدارانى داعش لە ناوچەى عەیس بکەنە ئامانج.
لە تۆڕی میدیایی ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment