دەیان کەسایەتى لەسەر لەشکرکێشیەکەى تورکیا رەخنەى توند لە حکوومەتى هەرێم دەگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک لە کەسایەتی و نووسەر و رۆژنامەنووس و ئەکادیمی کوردستان ئیدانەى هێرشەکانى سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم دەکەن و داواش لە خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دەکەن هەست بە مەترسی ئەو داگیرکارییە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەپەیامەکەیداندا ئەو کەسایەتییانەى کوردستان و هەندەران رایانگەیاندوە: "ئێمە وەک ژمارەیەک لە کەسایەتی و نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەکادیمیی کوردستان، جگە لەوەی سەرکۆنەو ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر ئەو پەلامارەو دەستوەردانی داگیرکاریی تورکیا دەردەبڕین، هاوکات هیوادارین خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەست بە مەترسیەکان پشتی هەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و هاوهەڵوێست و هاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن".

ئاماژەیان بەوەش کردووە کە مافی خۆیانە پرسیار لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پێشمەرگەو بڕیاربەدەستانی بکەن و بزانن چ پاساوێک بۆ ئەو دەستوەردانە هەیەو بۆچی حکوومەتی هەرێم لەئاست ئەو دەستووەردانانە بێدەنگە؟

بەیانێک بۆ رای گشتیی..

چەندرۆژێکە سوپای تورکیا لەچەند ناوچەیەکی بادینان جارێکی دیکە دەستیان بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەدژی هێزەکانی پەکەکە کردووە و دەستدرێژیان کردۆتە سەر چەند ناوچەیەک و پێدەچێت پیلانێکی گەورەو مەترسیدار لەپشتی ئەو سنووربەزاندن و پەلاماردانانەوە هەبێت.

ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا جگە لەوەی پێشێل کردنێکی روونی سەروەری خاکی کوردستان و عێراق و بێ بەها کردنی یاسای نێودەوڵەتییە، هاوکات گومان دەکرێت لە ئۆپراسیۆن واوەتر بێت و لێکەوتە و ئەجێندای پشت ئەو هێرشە درێژتر ببێتەوە.

ئێمە وەک ژمارەیەک لە کەسایەتی و نووسەر و رۆژنامەنووس و ئەکادیمیی کوردستان، جگە لەوەی سەرکۆنە و ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر ئەو پەلامارە و دەستوەردانی داگیرکاریی تورکیا دەردەبڕین، هاوکات هیوادارین خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەست بە مەترسیەکانی پشتی هەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و هاوهەڵوێست و هاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن.

هەروەک مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی پێشمەرگە و بڕیاربەدەستانی بکەین و بزانین چ پاساوێک بۆ ئەو دەستوەردانە هەیە و بۆچی حکوومەتی هەرێم لەئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟

ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەکارهێنانی چەک بۆ دامرکاندنەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی هیچ لەراستیی ستەم و مافخوراویی گەلی کورد ناگۆڕێت کە ئێستا لەبارودۆخێکی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەک دەگوترێت، ئینکاری کردنی حەقیقەت، هیچ لەحەقیقەت ناگۆڕێت. هەروەک پێمانوایە جگە لەرێگاچارەی دیموکراسی و دانوستان و گفتوگۆ، تاگەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەکە بەگشتیی.

News Code 5776

Your Comment

You are replying to: .
captcha