بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 19ی نیسانی 2022 لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو، لە شاری لەندەن لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆ بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەدا بارودۆخی گشتی، پرۆسەی سیاسی عێراق، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کراون.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
Your Comment