بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەبوو غەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە تورکیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی قوفڵی چڕنووک کردییە سەر هەرێمی کوردستان و جەختیشی کردەوە کە ئۆپراسیۆنەکە دوژمنکارییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەمیندارێتی گشتیی کۆمکاری عەرەبی روونیشی کردۆتەوە کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە بۆ سەر خاکی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق ئاڵۆزتر دەکات و داواشی لە تورکیا کردووە واز لەم هەڵسوکەوتانە بهێنێت و رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و پابەندبێت بە بنەماکانی دراوسێیەتی.
Your Comment