پارتی دیموکراتی کوردستان دەرکی بەوە کردووە بۆ ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان باڵادەست بێت، ئەبێ نوێنەرێکی بەهێزی لە بەغدا ببێت

بەشی جیهان- دکتۆر محەمەد ئەلوائلی شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق لەبارەی مکووڕ بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: ئەم حزبە دەرکی بەوە کردووە بۆ ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان باڵادەستیی سیاسیی ببێت دەبێت نوێنەرێکی بەهێزی لە بەغدا ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نایاسایی بوونی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستان؛ بنبەستی سیاسی لە عێراق بەبۆنەی مکووڕ بوونی پارتی لەسەر بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار ڕۆژەڤی سەرەکیی ئەم ڕۆژانەی عێراق دێتە ئەژمار کە کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و دەرەکیی هەبووە. ئاژانسی کوردپرێس بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بابەتانە دیمانەیێکی لەگەڵ دکتۆر محەمەد ئەلوائلی شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق ئەنجام داوە.

هاوپەیمانیی سەدر، بارزانی و حەلبووسی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە لە عێراق

دکتۆر ئەلوائلی لەبارەی مکووڕ بوونی هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە لە عێراق بە کوردپرێسی وت: بڕوام وایە کە هزری پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتیە هەم لە بواری تیۆری و هەم لە بواری کردارییەوە کێشە خولقێن. ئەم هاوپەیمانییە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستۆیە بەڵام ناتوانێت بچێتە پێش.

ناوبراو لەمبارەوە زیاتر وتی: پێش هەموو شتێک لە بواری تیۆرییەوە بڕیار وابوو ئەم هاوپەیمانێتییە، هاوپەیمانێتییەک جیاواز بێت لەوانەی پێشوو بۆ پێکهێنانی حکوومەت. بەڵام کاتێک کە سەرەنجی دەدرێت ئەم هاوپەیمانێتیەش هەر لە کورد، شیعە و سونە پێکهاتووە بەڵام بەم جیاوازییەوە کە دەیهەوێت ئەکتەرانی گرینگی کورد و شیعە وەلا بنرێت.

بەواتایەکی دیکە هەمان سیستەمی دابەش کردنی پشک جێگیرە؛ بەم جیاوازییەوە کە بەشێک لە کۆمەڵگای سیاسیی عێراق بەرتەسک کراوە کە لە کۆتاییدا حکوومەتێکی ناسەقامگیری لێدەکەوێتەوە.

دکتۆر محەمەد ئەلوائلی لەبارەی ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەدر لە پێکهێنانی ئیئتیلاف وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەرێمی کوردستاندا دەسەڵاتدارە و دەیهەوێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە سلێمانی و هەڵەبجە حوکمڕانی دەکات لابدات. ڕەوتی سەدریش دەیهەوێت هەموو حزبە شیعەکانی دیکە بخاتە پەراوێزەوە.

کاریگەریی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر پیشەسازیی نوت و غازی هەرێمی کوردستان

شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق لەبارەی کاریگەریی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی وت: بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە کاتێکدا دەرکراوە کە پاشهاتی سیاسی و ئابووریی گەورەی لەسەر چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئەم بڕیارە لەلایێکەوە کاریگەری لەسەر سەرمایەدانانی بیانی لە کەرتی نەوتی هەرێم دەبێت. کۆمپانیا بیانییەکان خوازیاری کوردستانێکی سەقامگیرن و دەیانەوێت هەرێمی کوردستان توانای خەرج کردنی قەرزەکانی هەبێت.

هۆکاری شکست هێنانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق

شرۆڤەکارەی سیاسیەکەی پرسەکانی عێراق لەبارەی هۆکار یان هۆکارەکانی بە بنبەستی سیاسیی ئێستاکەی عێراق ڕایگەیاند: ناتوانین بڵێن پێکنهاتنی حکوومەتی نوێ لە عێراقدا یەک هۆکاری هەیە.

ناوبراو لەبارەی هەڵویستی یەکێتی نیشتمانی لەمبارەوە وتی: بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی پاراستنی پێگەی خۆی بۆ مانەوەی سیاسی بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەم حزبە پێگەکانی لەدەست دەدات، زۆر گرینگە بۆیەش هەبوونی پاڵپشتێکی سیاسی لە بەغدا گرینگایەتی زۆرتری پەیدا کردووە.

لەبارەی کاندیدی ئەم حزبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، یەکێتی نیشتمانی کەسێک باشتر لە بەرهەم ساڵح کە ئەزموونی سیاسیی هەیە و پێوەندیەکی باشی نێونەتەوەیی هەیە نادۆزێتەوە. بەڵام ئەگەر ئەم حزبە نەتوانێت پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ بەرهەم ساڵح مسۆگەر بکات مەترسیی کشانەوەی ناوبراو لە حزب و پێکهێنانی حزبێکی دیکە لە ئارادایە هەر بەو شێوەیە کە لە 2018دا ئەم کارەی ئەنجام دا.

ئەلوائلی لەبارەی هەڵویست و ئەمانجی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەمبارەوە وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان دەرکی بە گرینگ بوونی، هەبوونی نوێنەرێکی بەهێزتر لە بەغدا کردووە. ئەم بابەتە یارمەتیی ئەم حزبە دەدات کە بەسەر ئاقاری سیاسی هەرێمی کوردستانیشدا زاڵ ببێت و لەلایەکی دیکەوە ئامادەبوونێکی بەهێزتر لە بەغدا دەداتە ئەم حزبە لەسەر پرسە گرینگەکان.

دکتۆر ئەلوائلی لەبارەی هەڵویست و پێگەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتی: چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە شیعە نەیارەکانی سەدر پێکهاتوون. یەکێکی دیکە لە هێزەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق دێنە ئەژمار. چوارچێوەی هەماهەنگی لە خواستی یەکێتی نیشتمانی پشتگیری دەکات بەو مەرجەی کە یەکێتی پشتگیری ئەو هاوپەیمانییە بکات لەبەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک وەزیراندا.

ناوبراو وتی: لەلایێکی دیکەوە ڕەوتی سەدر پشتگیری لە خواستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بەڵام بەواتای پشتگیری کرن لە کانیدی ئەم حزبە نییە. بینیمان کە ڕەوتی سەدر لە کۆتاییدا لە هۆشیار زێباری بۆ کاندید بوون پشتگیری نەکرد.

ڕێگاچارەی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی لە عێراق

دکتۆر ئەلوائلی لەبارەی ڕێگاچارەی تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە وتی: ڕێگاچارەیێکی گشتگیر و تەواو بۆ ئەم پرسە بوونی نییە. عێراقییەکان خوازیاری گۆڕانکارین. کێشەی هاوپەیمانیی سێقۆڵی ئەمەیە کە ئێستاش خوازیاری دابەش کردنی دەسەڵاتن لە سەر فاکتۆری مەزهەبی و قەومی کە ئەمەش گۆڕانکاریی لێناوەشێتەوە.

ناوبراو تیشی: لە ڕێدۆزی سەدر بە ڕوونی ئەمە دیارە کە ناوبراو بەدوای گۆڕانکاریی سیاسیی ڕادیکاڵدایە و ئەم بابەتەش دەتوانێت ئەو هاوسەنگییە لاوازەی کە ئێستا لە عێراق هەیە تێکبدات و ڕووبەڕووبوونەوەی لێبکەوێتەوە.

News Code 5737

Your Comment

You are replying to: .
captcha