بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران کەرکووکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بەدەنگی ئەمەریکای وتووە "زیندووکردنەوەی دۆسیەی ڕیفراندۆم و بانگ کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەمکاتەدا، بێ هۆ نیە، جۆرێکە لە فشار و ڕەنگە ناوەکانیان بۆ دەزگا ئەمنی و دبلۆماسیەکانی دەرەوە بووێت."
لەبارەی هۆکاری زیندووکردنەوەی دۆسیەی ڕیفراندۆم لەلایەن دادگاوە، دژی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ، حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی بەدەنگی ئەمەریکای وت"نازانین هۆکاری وروژاندنەوەی ئەو مەسەلە لەمکاتەدا چی یە، لەکاتێکدا دۆسیەیەکی کۆنە."
کامەران کەرکووکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دەشڵێت: "هەموو کورد دەنگی بە ڕیفراندۆم داوە، هەر لە پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەن و دادوەرەوە بگرە تا بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەری ئاسایی، هەموو کوردانی مووسڵ و کەرکووک و دیالە و سەڵاحەدین بەشداریان کردووە، بۆ دادگا تەنها داوای ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، ئەمە شتی لە پشتەوەیە."
Your Comment