ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر پرسی بەشداری کردن لە ڕیفراندۆم بانگهێشت دادگای فیدراڵ دەکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە لەسەر پرسی بەشداری کردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بانگهێشت کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران کەرکووکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بەدەنگی ئەمەریکای وتووە "زیندووکردنەوەی دۆسیەی ڕیفراندۆم و بانگ کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەمکاتەدا، بێ هۆ نیە، جۆرێکە لە فشار و ڕەنگە ناوەکانیان بۆ دەزگا ئەمنی و دبلۆماسیەکانی دەرەوە بووێت."

لەبارەی هۆکاری زیندووکردنەوەی دۆسیەی ڕیفراندۆم لەلایەن دادگاوە، دژی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ، حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی بەدەنگی ئەمەریکای وت"نازانین هۆکاری وروژاندنەوەی ئەو مەسەلە لەمکاتەدا چی یە، لەکاتێکدا دۆسیەیەکی کۆنە."

کامەران کەرکووکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دەشڵێت: "هەموو کورد دەنگی بە ڕیفراندۆم داوە، هەر لە پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەن و دادوەرەوە بگرە تا بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەری ئاسایی، هەموو کوردانی مووسڵ و کەرکووک و دیالە و سەڵاحەدین بەشداریان کردووە، بۆ دادگا تەنها داوای ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، ئەمە شتی لە پشتەوەیە."

News Code 5734

Your Comment

You are replying to: .
captcha