بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بەو رووداوە رایگەیاند: "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو چەند بنکەیەکی فەوجی 78ـی حەشدی شەعبیی لە زوممار لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کردووە و گوایە رووداوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەم هەواڵە راست نییە".
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەشڵێت: "دڵنیایی دەدەین کە رووداوەکە تەنیا بریتی بوو لە تەقینەوەی بۆمبێکی رووناککەرەوەی 60 ملم لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە زوممار کە بووە هۆی بریندار بوونی چەکدارێکی ئەو هێزە بە سووکی."
هەروەها شانەی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکرا کردنی وردەکاری رووداوەکە.
Your Comment