بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ئەمیرە داعشە کە عەبدولوەهابی ناوە دانی بەوەدا ناوە کە: لە مانگی كانونی دووەمی 2015دا بەشداری لە شەڕێكدا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی سلێمان بەگ كردووە و دەڵێت، تیایدا دوو پێشمەرگەی کوشتووە، جگە لە دەستبەسەركردنی 21 پێشمەرگەی دیكە.
دانی بەوەشدا ناوە كە دوو لەو پێشمەرگە دیلانەی بەدەستی خۆی سەربڕیوە و ناوەكانیشیان ئاشكرا دەكات.
دواتریش بەشداری لە چەند هێرشێكی دیكە بۆسەر بنكەكانی پێشمەرگە كردووە.
Your Comment