سەدر پێکهێنانی حکوومەتی ڕادەستی سێیەکی پەکخەر کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا پێکهێنانی حکوومەتی رادەستی سێیەکی پەکخەر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر (پێنجشەممە 31-3-2022) پەیامێکی ئاڕاستەی "سێیەکی پەکخەر" و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی کرد و ڕایگەیاند، "دەرفەتێک دەدەم بە سێیەکی پەکخەر بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەبێ کوتلەی سەدر."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تا 9ی مانگی شەوال، واتە ماوەی 40 ڕۆژ دەرفەت لە بەردەم ئەو لایەنانەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەت.

News Code 5594

Your Comment

You are replying to: .
captcha