بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆیت، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا هەرێمی کوردستان ١٥٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەی بازاڕەکان کردووە و تێکڕای هەر بەرمیلێک نەوت بەرامبەر ٥٩ دۆلار و ٤٠ سەنت هەژمارکراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش باسی لەوەکردووە، لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتی پشتڕاستکراوری تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت) بۆ هەر چوار چارەگی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە.
Your Comment