بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژێک بەناوى پارتى یەوە (27-3-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پارتى رێزى هەموو مەرجەعییەتەکان دەگرێت و جەختیکردەوە نایف کوردستانی هیچ پەیوەندییەکى بە پارتى یەوە نییە.
جەختیشیکردووەتەوە ئەوان بەتوندى ئیدانەى تویتى نایف کوردستانى دەکەن کە سووکایەتى بەیەکێک لە مەرجەعە شیعییەکان کردووە، بەڵام ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکى بە پارتى یەوە نییە و توویتەکانى بۆچوونى کەسى خۆیەتى.
Your Comment