سێ پەرلەمانتاری پارتی سکاڵا لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمار دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سێ پەرلەمانتاری پارتی لە دادگای فیدارڵی عێراق سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی، 18ی ئاداری 2022، موحسین سەعدون، ئەندامەکەی شاندی دانوستاندنکاری پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ بڕیارە رۆژی 24ی ئادار پێنجشەممەی داهاتوو، دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیار لەو سکاڵایەی سێ پەرلەمانتاری پارتی بدات، لەبارەی کەیسی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە مەرسومی کۆماری و لێخۆشبوونی تایبەت لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە.

ناوبراو گوتی: "ئەوەی بەرهەم ساڵح وەکوو سەرۆککۆمار کردوویەتی پێشێلکاریی دەسەڵاتەکانییەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بازرگانێکی ئازادکردووە، کە دادگە بڕیاری لەسەر داوە، ئەو لێخۆشبوونە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمارە".

ئەندامەکەی شاندی دانوستاندنکاری پارتی پێیوایە ئەگەری زۆرە دادگە لە بەرژەوەندیی سکاڵاکەی پەرلەمانتارەکانی پارتی بڕیار بدات و گوتی: "ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح لە رکابەرایەتی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دووربخرێتەوە".

شایانی باسە بەهۆی کەیسی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرەوە لەلایەن بەرهەم ساڵح، هەر سێ پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران (ڤیان سەبری، رێبوار هادی و شێروان دووبەردانی)، لە دادگەی باڵای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمارکرد و بە پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار تۆمەتباریان کردووە.

News Code 5464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha