تورکیا بۆ ئەمریکا: هەڵوێستەکانتان لەگەڵ ڕۆحیەتی هاوپەیمانێتی ناگونجێت

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامی نامەیێکی پێنتاگۆن دەداتەوە و نیگەرانیی خۆی لە هەڵوێستەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەردەبڕێت و دەڵێت ئەو هەڵوێستانە نەگونجاوە لەکەڵ ڕۆحییەتی هاوپەیمانێتی.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 18ی حوزەیرانی 2019 خولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا وەڵامی نامەیێکی پارتیک شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت دەداتەوە و نیگەرانیی ئەنقەرە بەرانبەر بە هەڵوێستەکانی ئەمریکا دەردەبڕێت و دەڵێت ئەو هەڵوێستانە نەگونجاوە لەگەڵ ڕۆحیەتی هاوپەیمانێتی.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە بەیاننامەکەی خولووسی ئاکاردا نووسیویەتی: "له‌مڕۆوه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، خولووسی ئاکاروە، وه‌ڵامنامه‌ی نامه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت، پاترک شاناهان نێردراوه‌".

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە خولووسی ئاکار وەڵامی نامەکەی شاناهان-ی داوەتەوە کە لە شەشی حوزەیرانی ٢٠١٩دا رەوانەی کردبوو. لە وەڵامی ئاکاردا بۆ نامەکەی شاناهان جارێکی دیکە جەخت کراوەتەوە لەسەر نیگەرانییەکان بەرامبەر هەڵوێستێک کە نەگونجاوە لەگەڵ رۆحیەتی هاوپەیمانێتیدا.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژە بەوە داوە کە لە وه‌ڵامنامه‌كه‌ی ئاكاردا باس له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیدان به‌ كاره‌كان كراوه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی به‌رامبه‌ر و دۆستایه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كان.

شایانی باسە ماویێکە ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئەمریکا بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی کڕینی مووشەکی ئێس 400 پەرەی سەندووە. ئەمریکا ناڕازییە کە ئەنقەرە ئەو مووشەکە بەرگرییە لە ڕووسیا بکڕێت و تورکیاش مکووڕە لەسەر کڕینی. بۆیە ئەمریکا هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئەنقەرە مووشەکی ئێس 400 لە ڕووسیا بکڕێت ئەوا بێبەشی دەکات لە فڕۆکەی ئێف 35. هەر بەو پێیەش بڕیاری دا مەشق کردن بە فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە سەر فڕۆکەی ئێف 35 بوەستێنێت و پارتیک شاناهان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت لەو بارەیەوە نامەیێکی ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کردبوو.

News Code 54432

Your Comment

You are replying to: .
captcha