فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ ڕاکان جبووری ده‌رکرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق و په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى له‌ به‌غدا فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ پارێزگارى که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت ده‌رکرا.

کوردپرێس:

مه‌ریوان نادر ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێکدا به ‌هاوڵاتى وت: "له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق و په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی له‌ به‌غدا به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌هه‌ده‌ردانی سامان و بودجه‌ی که‌رکووک فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ ڕاکان سه‌عید جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت ده‌رکراوه‌ به‌ڵام چووه‌ بۆ به‌غدا و له‌ که‌رکووک نه‌ماوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق سکاڵاى له‌سه‌ر پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت تۆمار کردووه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین پسووڵه‌ى خه‌رجى بۆ میواندارى که‌ ده‌یان ملیۆن دینارى خه‌رج کردووه‌ و به‌ڵگه‌کان له‌سه‌ر ئاشکرا بووه‌.

له‌لایێکى دیکه‌وه‌ دیلان غه‌فوور ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق سکاڵاى له‌سه‌ر ڕاکان سه‌عید تۆمار کردووه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ که‌ بڕه‌که‌ى 900 ملیۆن دیناره‌ و فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى له‌ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌ بۆ ده‌رچووه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕاکان سه‌عید جبووری چووه‌ بۆ به‌غدا تا چاره‌سه‌ری ئه‌و سکاڵایانه‌ بکات که‌ په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق له‌سه‌رى تۆمارى کردووه‌.

ڕاکان سه‌عید دواى ڕووداوه‌کانی 16ى ئۆکتۆبه‌ر وه‌ک پارێزگارى که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ فه‌رمانى ده‌ستبه‌کاربوونى بۆ ده‌رکرا و کورد له ‌به‌رنامه‌یدایه‌ له ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه پارێزگارێکى نوێ بۆ شاره‌که‌ هه‌ڵببژێردرێت ‌و ناوى هه‌ریه‌ک له‌ خالید شوانى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تىی یه‌کێتى و جه‌مال تاهیر به‌رێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى که‌رکووک له‌ پشکى یه‌کێتى ده‌هێندرێت که‌ له‌لایه‌ن مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتییه‌وه‌ دراوه‌ته‌ پارتى.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54392

Your Comment

You are replying to: .
captcha