4 سه‌رکرده‌ی داعش له‌ که‌رکووک ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌کانی هه‌واڵگریی عێراق توانییان 4 سه‌رکرده‌ی داعش له‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک ده‌ستگیر بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ هێزه‌کانی هه‌واڵگری توانیویانه‌ چوار سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک له‌ باکووری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر بکه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: هێزێکی هه‌واڵگریی عێراق توانیویه‌تی چوار فه‌رمانده‌ی داعش له‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک ده‌ستگیر بکات که‌ له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ‌ده‌ورێکی سه‌ره‌کییان له‌ پلانداڕێژی و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هێزی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ گێڕاوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ پڕۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانده‌کانی داعش له‌ که‌رکووک له‌سه‌ر دانپێدانانی چه‌کدارانی ده‌ستگیرکراوی داعش ئه‌نجام دراوه‌ که‌ پێشتر له‌لایه‌ن هێزی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدڕاڵه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54388

Your Comment

You are replying to: .
captcha