گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال سووتان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شنگالییه‌کان جیا له‌وه‌ی که‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌رده‌ر بوون و زیاتر له‌ هه‌زاران که‌سیان لێ کوژراوه‌ و زیاتر له‌ 6 هه‌زار که‌سیان لێ ڕفێنراوه‌ و 68 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و تاکیان هه‌یه‌، ئێستا ئاگر به‌ر بووه‌ته‌ گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانیان.

کوردپرێس:

تا ئێستا چه‌ندین زه‌ویی کشتوکاڵی سووتاون به‌ڵام سووتانی زه‌وییه‌ کشتوکاڵییه‌کانی شنگال دوو جۆره‌ زیانیان هه‌یه‌؛ یه‌کێک زیانی به‌روبوومه‌ کشتوکاڵییه‌کانه‌ و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش که‌ زیاتر شنگالییه‌کان ئازار ده‌دات سووتانی گۆڕه‌کانیانه‌.

خدر دیڕۆ خانه‌سۆری ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییه‌کان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تا ئێستا تۆمه‌تی ئاگربه‌ردان له‌ شوێنێک بۆ شوێنیكی‌تر جیاوازه‌، هه‌ندێک پێیان وایه‌ داعش له‌ پشت ئه‌و کرده‌وانه‌وه‌یه‌ و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده‌ستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تی و هۆزه‌کانی له‌پشته‌وه‌یه‌."

ناوبراو زیادی کرد: "له‌ شنگال 68 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ هه‌ن جگه‌ له‌ گۆڕی تاک. داعش چه‌ندین گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ئێزدییانی سوتاندووه‌ و ئێستاش مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی‌تر هه‌یه‌."

خدر دیڕۆ خانه‌سۆری ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێستا زۆر هێز و لایه‌ن له‌ شنگالدا هه‌ن که‌چی نه‌ک توانای پاراستنی شنگالیان نییه‌، بگره‌ ناتوانن گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیش بپارێزن هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ ته‌واوی جیهان ده‌که‌ین هه‌رچیی زووه‌ کارێک بۆ ئه‌م گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵانه‌ بکه‌ن و بیانپارێزن."

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال ده‌ستی پێکردووه و تاکوو ئێستا 10 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ و‌‌ دسته‌ی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی که‌یسی ئێزدییه‌کان باسی له‌وه‌ کرد که‌ توانیویانه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ 138 ڕووفاتی ئێزدییه‌کان له‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵانه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54386

Your Comment

You are replying to: .
captcha