پارێزگاری پێشووی کەرکووک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک گەڕایەوە هەرێمی كوردستان ‌و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركەوت.

کوردپرێس:

نەجمەدین كەریم ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیرانی 2019 لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەركەوتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

پێشتر پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات، رێبوار بابەكی رایگەیاندبوو، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.

رێبوار بابەكی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاندبوو، نەجمەدین كەریم شەوی ڕابردوو لەبەیروتی پایتەختی لوبنانەوە گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.

بەقسەی پەرلەمانتارەكە، پارێزگاری پێشووی کەرکووک دوای ئازادكردنی لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ، بەشێوەیێكی ئاسایی گەڕاوەتەوە شاری هەولێر و دەستی بەكاری ئاساییی خۆی كردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 22ی ئایاری رابردوو نەجمەدین كەریم لەبەیروتی پایتەختی لوبنان دەستگیر كرا و ماوەیێک دەست بەسەر بوو، ئەوەش لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ لەسەر داوای دادگای عێراقی.

News Code 54378

Your Comment

You are replying to: .
captcha