توركیا ئامادیە بۆ راگرتنی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی وەفدێكی پەرلەمانتارە سونەكان و لێپرسراوانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان، داوایانلێكراوە توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە رابگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، كردووە، ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، هۆشداریی داوە لە كۆبونەوەیێكی نێوان وەفدێكی پەرلەمانتارە سوننەكان كە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیان لەگەڵدا بووە، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا.

ئەو پەرلەمانتارانەی سونەكان داوایان لە بەرپرسانی توركیا كردوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەی لە رێگەی توركیاوە رابگرن.

ئەحمەد حاجی رەشید لە یاداشتەكەدا دەڵێت كە ئەو پەرلەمانتارانەی سونەكان داوایان لە بەرپرسانی توركیا كردووە هەناردە كردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوەی لە رێگەی توركیاوە رابگرن.

بەپێی زانیارییەكانی ناو یاداشتەكە، پەرلەمانتارە سونەكان لە وەڵامی بەرپرسانی توركیا توشی شۆک بوون، كاتێک بیستویانە توركیا ئامادەیە نەوتی هەرێم رابگرێت بە مەرجێک حكوومەتی عێراق ئەو داوایەی لێ بكات و ئەو دۆسیە یاساییە رابگرێت كە داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبوو لە توركیا دەكاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54365

Your Comment

You are replying to: .
captcha