ئەردۆغان بە تەماحی دەنگی کوردەوە دیسان قەوانە شڕ دەخاتە گەڕ

بەشی جیهان- سەرۆککۆماری تورکیا دەرکی بەوە کردووە کە کورد لە ئەستەنبوڵ قورساییی تایبەتی هەیە و بە تەمای بەدەستهێنانی دەنگی کوردەکانی ئەو گەورەشارەیە بۆیە هەوڵ دەدات دڵی کورد بهێنێتەوە جێ بەڵکوو دەنگ بە پاڵێوراوی حیزبەکەی بدەن و بیناڵی یێڵدرم کورسیی شارەوانیی ئەستەنبۆڵ مسۆگەر بکات.

کوردپرێس:

کوردی تورکیا لەباری پێکهێاتەی سیاسییەوە بە زۆری خۆی لە ئاوێنەی پارتی دیموکراتیکی گەلاندا بینیوەتەوە و لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە خۆ بنوێنن و توانییان قەدەغەکرانی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن بە خاڵێکی ئیجابی بۆ بانگەشەکردن. بەڵام دوو بەرەی جیاوازی تورکیا هەوڵ دەدەن هەوڵ دەدەن قسەکانیان بەدڵی کورد بێت بەڵکوو دەنگی کورد بۆ خۆ ڕابکێشن و لە هەڵبژاردنی دووبارەی گەورەشاری ئەستەنبوڵ سەربکەون.

حیزبی دەسەڵاتداری ئاکپارتی ئەگەرچی لە بەرپەرچدانەوەی پەکەکە هەموو توانای خۆی بەکار هێناوە بەڵام ڕەخساندنی زەمینەی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئوجەلان سەرۆکی مەعنەویی زۆرینەی کوردەکانی تورکیای ڕەخساند و ئوجەلانیش چەندین پەیامی دەرکردووە و نەک هەر کوردی تورکیا بەڵکوو کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بە دەستی کوردی سووریاش گەیشتووە. ژمارەیێک لە چاودێران بڕوایان وایە ئەوەش گۆڕانێکی لە عەقڵییەتی و شێوەی سیاسەت کردنی ئەردۆغان بەرانبەر بە کورد.

هەندێک لە ڕاپرسییەکان نیشانیان داوە کە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو کاندیدی جەهەپە دەنگی زیاتر لە بیناڵی یێڵدرم کاندیدی ئاکپارتی دەهێنێت.ئایکان ئەردەمیر نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا کە ئێستا وەکوو توێژەر لە پەیمانگای ڕێکخراوی بەرگری کردن لە دیموکراسیەت بە ئاژانسی هەواڵی شین هوای چینی وتووە ئەردۆغان سیاسەتی خۆی گۆڕیوە و هەوڵ دەدات دەنگی کورد بەدەست بهێنێت. بەو حاڵەشەوە ناوبراو بڕوای وایە زەحمەتە ئەردۆغان بتوانێت دڵی کوردەکان بهێنێتە جێ هۆکارەکەشی ئەوەیە سەرۆککۆماری تورکیا هاوپەیمانێتیی لەگەڵ نەتەوەخوازە تورکەکان کردووە کە دەمارگرژترین پێکهاتەی سیاسیی تورکیان بۆیە ئەو هەلومەرجە وای کردووە کورد ببێتە بگۆڕی سەرەکیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

نوێنەرێکی حیزبی دەسەڵاتداری ئاکپارتی لێدوانی ئەم دواییەی پاڵێوراوی حیزی دەسەڵاتدار لە شاری ئامەد بۆ هاندانی کوردەکان بە شتێکی ئاسایی دەزانێت ئەوەش لە کاتێکدا ئامەد گەورەشارێکە کە زۆرینەی کوردە.

News Code 54342

Your Comment

You are replying to: .
captcha