به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێزی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند که چه‌کدارانی فه‌ڕه‌نسیی داعشی ڕاده‌ستی عێراق کردووه و به‌غداش حوکمی له‌سێداره‌دانی به سه‌ر سه‌رجه‌م چه‌کدارانی فه‌ڕه‌نسیی داعشدا سه‌پاند.
هه‌ندێک ڕاپۆرت بڵاو کرانه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر دادگهییکردنی هه‌ریه‌که له چه‌کدارانی فه‌ڕه‌نسیی داعش داوای 2 ملیۆن دۆلاری له فه‌ڕه‌نسا کردووه.
ڕۆیتێرز له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساوه بڵاوی کرده‌وه که هێشتا عێراق بۆ دادگهییکردنی چه‌کدارانی فه‌ڕه‌نسیی داعش داوای پاره‌ی له‌و وڵاته نه‌کردووه.
ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ڕه‌نسی بڵاوی کرده‌وه که عێراق داوای له پاریس کردووه بڕی یه‌ک ملیۆن دۆلار له به‌رانبه‌ر سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به سه‌ر هه‌ر چه‌کدارێکی بیانیی داعشدا بدات به‌و وڵاته، هه‌روه‌ها بڕی 2 ملیۆن دۆلاریش له به‌رانبه‌ر سزای زیندانی هه‌میشه‌ییی هه‌ر تاوانبارێکی فه‌ڕه‌نسیی داعش به عێراق ببه‌خشێت.
له‌مباره‌شه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی کرده‌وه که تاکوو ئێستا به‌غدا داوایێکی وای له فه‌ڕه‌نسا نه‌کردووه.
شایانی باسه؛ عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ر 11 چه‌کداری فه‌ڕه‌نسیی داعشدا سه‌پاند. به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نساش ڕایده‌گه‌یێنن که هێشتا 450 چه‌کداری فه‌ڕه‌نسیی داعش -که 200 که‌سیان گه‌وره‌ساڵن- له که‌مپه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا نیگاداری ده‌کرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment