کوردپرێس:
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندووه: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق وه‌رگرتووه به‌ڵام مووچه‌که‌ی خه‌رج نه‌کردووه و بابه‌تی دیارنه‌مانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لای به‌رپرسانی عێراقی له گومان ده‌رچووه بۆته یه‌قین.
ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق زیادی کرد: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وا حكوومه‌تی عیراقی ده‌توانێت به "تاوانی مالی" سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم تۆمار بكات یاخود به‌دوای جێگره‌وه ده‌گه‌ڕێن كه ڕه‌نگه له ڕێگای پارێزگاكانه‌وه به‌غداد مووچه بداته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به پێدانی موچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و مووچه‌ی سه‌رجه‌م مانگه‌كان ئه‌وا جارێكی‌تر وه‌ک لیژنه‌ی دارایی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و ڕاسپارده‌كانی خۆمان ئاڕاسته‌ی حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین."
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وتیشی: وه‌زیری داراییی هه‌رێم به ئاشکرا باسی له‌وه کردووه که ئه‌وان پێنج مووچه‌یان وه‌رگرتووه به‌ڵام تا ئێستا دوو مووچه خه‌رج کراوه به‌ته‌واوی و ده‌ستیان کردووه به دابه‌ش کردنی مووچه‌ی سێیه‌م واته دوو مووچه تا ئێستا به‌لاڕێدا براوه بۆیه یه‌کێک له بڕگه گرنگه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته که ئێمه هه‌ر چوار ئه‌ندامه کورده‌که جه‌ختمان لێی کردۆته‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ی که له به‌غداوه تایبه‌ت کراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌رنا حکوومه‌تی عێراق ئیجرائاتی خۆی ده‌گرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کانیش به‌دواداچوون بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌که‌ن و جه‌ختی کرده‌وه: مه‌له‌فی مووچه له هه‌رێمی کوردستان مه‌له‌فێکی سیاسی و حیزبییه و مامه‌ڵه‌ی حیزبی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و له‌مباره‌وه نوێنه‌رانی کوردی په‌رله‌مانی عێراق هیچ په‌یوه‌ندییێكمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment