به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌ر به ناوه‌ندی پارێزه‌رانی عه‌سرین که به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که سه‌ردانی زیندانی ئیمرالییان کردبوو له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا نامه‌ی نوێی ئۆجه‌لانیان بڵاو کرده‌وه که تێیدا سوپاسی چالاکوانانی مانگرتن و مانگرتن تا مردنی کرد که له‌سه‌ر بانگه‌وازیی ئه‌و کۆتای‌یان به مانگرتنه‌که‌یان هێناوه و ڕایگه‌یاندووه: مانگرتن و ڕۆژووه مه‌رگه‌کان که له تورکیا ده‌ستی پێ‌کردبوو به هه‌ڵوێستێکی واته‌دار و دیرۆکی ده‌یبینم و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه.
له درێژه‌ی نامه‌که‌دا هاتووه: له چوارچێوه‌ی ئه‌و وانانه‌ی که له قۆناغه‌که ڕه‌خنه‌یان کرا و ڕهخنهدانیش کرا به‌ستێنی سه‌رکه‌وتن ڕه‌خساوه به‌تایبه‌تی ده‌مه‌وێت ده‌ستنیشانی بکه‌م که ئه‌و هه‌ڵوێسته که به ده‌سپێشخه‌ری که‌سێک پێشخراوه پێویسته وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ده‌وڵه‌ت نه‌بینرێت به‌ڵام به هیوا و هه‌ستی خۆم باوه‌ڕم هه‌یه که ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی لێده‌که‌وێته‌وه، هیوادارم که ئێوه‌ش له ئێستاوه له بواری جه‌سته‌یی، ڕۆحی و زیهنیی له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی بوونه‌وه‌ری به‌ره‌و پێش بچن، سڵاو و خۆشه‌ویستیی به‌رده‌وامم بۆتان ده‌نێرم.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment