بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییەکەدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، پاتریک شاناهان نیگه‌رانی دەربڕیوە هەمبەر بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی ڕاگرتنی ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەی ئیف35.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا خولوسی ئاكار نیگه‌رانی دەربڕیوە هەمبەر شێوازی ئه‌و پەیامەی له لایه‌ن هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی نێردراوه کە بەگوتەی ناوبراو "ناگونجێت له‌گه‌ڵ رۆحییه‌تی هاوپه‌یمانی"، هه‌روه‌ها باس له بۆچوونی به‌رامبه‌ری و داواكارییه‌كان كراوه له بابه‌ته‌كانی ئاسایشی و به‌رگریی دووقۆڵی نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌تایبه‌تی F-35.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند: وەزیری بەرگریی تورکیا و هاوتا ئەمریکییەکەی رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بەدیالۆگ لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ کە لە بڕۆکسل بەرێوەدەچێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment