باڵیۆزی رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌: ئەو بەڵێنانەی له‌باره‌ی S-400ەوە بە تورکیا دروان بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت

بەشی تورکیا- ئه‌لێكسی یه‌رهۆڤ باڵیۆزی رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، رایگه‌یاند: "هیچ گۆڕانكارییێک له‌ هه‌ڵوێست و پێگه‌ی فیدراسیۆنی رووسیادا له‌باره‌ی فرۆشتنی سیستمی بەرگریی S-400 بە تورکیا رووی نه‌داوه‌ و روونادات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌لێكسی یه‌رهۆڤ له‌ گوتارێكیدا كه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشكه‌شی كرد، باسی له‌ سیستمی به‌رگریی مووشەکی S-400 كرد كه‌ رووسیا ده‌یفرۆشێت به‌ توركیا.

باڵیۆزی رووسیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ دوایین به‌شی پێشوازیه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیستمی به‌رگریی مووشەکی S-400 و گوتی: "هیچ گۆڕانكارییێک له‌ هه‌ڵوێست و پێگه‌ی فیدراسیۆنی رووسیادا رووی نه‌داوه‌ و روونادات له‌باره‌ی سیستمی به‌رگریی مووشەکی S-400.

ناوبراو درێژەی دا: وه‌ک فیدراسیۆنی رووسیا كۆمه‌ڵێک به‌ڵێن و به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر كۆماری توركیا هه‌ڵگرتووه‌. ئه‌وانه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و هیچ گۆڕانكارییێک شایه‌نی باس نییه‌.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54316

Your Comment

You are replying to: .
captcha