بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان لە پەیامەکەیدا رایدەگەیێنێت: پێکهێنانی خێرای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی تۆکمەکردنی ئەو سەرکەوتنانەی لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە مەیدانی جەنگ بەدەست هاتوون.
دەقی پەیامەکە:
بەخۆشحاڵییەوە ئەوپەڕی پیرۆزباييتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتانهوه بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق. بێگومانم دانایی و پڕئەزموونی و سەرکردایەتیتان زۆر بە بەها دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی هەرێم ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
پێکهێنانی خێرای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی تۆکمەکردنی ئەو سەرکەوتنانەی لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە مەیدانی جەنگ بەدەست هاتوون کە تەنیا بەهۆی خۆبەخت کردنی هاووڵاتیانی چاونەترسی عێراقهوه بوو لە هەموو پێکهاتەکان.
سەرەڕای ئەمانە، دۆخی دوای داعش، هەلێکی مێژوویی هێناوەتە کایەوە بۆ دووبارە نوێ کردنەوەى دیالۆگ بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا و بۆ زیاتر بنیادنان لەسەر ئەو هەوڵە هاوبەشانەی دوای پەسند کردنی یاسای بووجەی فیدراليی ساڵی 2019 خراونەتە گەڕ.
لە داهاتوودا نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەسەر چەندین دۆسیە لە هەرێمی کوردستان بە پێی ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری کردنی عێراق.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment