ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ ئاماده‌بوونی کورد له‌ دانووستانی ئاشتیی سووریا ده‌کات

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ وڵاته‌که‌ی پشتیوانی له‌ به‌شداریی کورد له‌ دانووستانی ئاشتیی سووریا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ ئاماده‌بوونی تێکڕای پێکهاته‌کانی سووریا له‌وان کورد له‌ دانووستانی ئاشتیی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌ ڕابردوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کوردی به‌ هاوبه‌شی سه‌ره‌کیی ئه‌مریکا له‌ سووریا وه‌سف کردووه‌ و گوتی: هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌باره‌ی کوردی سووریاوه‌ نه‌گۆڕاوه‌ و هێشتا خوازیاری به‌شداریی ئه‌وانه‌ له‌ دانووستانی ئاشتیی سووریا.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مریکا پاڵپشتیی خۆی بۆ به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کان له‌ چاره‌کردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا و پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ بڕیارنامه‌ی 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌رده‌بڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54301

Your Comment

You are replying to: .
captcha